Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Fath — Ayah 6

وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَلَعَنَهُمۡ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرٗا ٦
(اللە تعالی) ئازار و ئەشکەنجەی دوو ڕووەکان و موشریکەکان لە پیاوان و ئافرەتان بدات، ئەوانە کە ھەمیشە گومانی خراپ بە (اللە تعالی) دەبەن کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات و ناوی (اللە تعالی) بەرز ڕابگرێت، بێگومان سەرئەنجام نەھامەتی و نەگبەتی بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە، لە ڕاستیدا ئەوان (اللە تعالی) خەشمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانە - بە ھۆی کافربوونیان و گومانی خراپیان - و نەفرینی لێ کردوون و لە بەزەیی خۆی دەری کردوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، کە سەرەنجامێکی زۆر سەخت و سامناک چاوەڕێیانە.