Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hadid — Ayah 14

يُنَادُونَهُمۡ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمۡ فَتَنتُمۡ أَنفُسَكُمۡ وَتَرَبَّصۡتُمۡ وَٱرۡتَبۡتُمۡ وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ ١٤
دووڕووەکان لەلای خۆیانەوە بانگی ئیماندارەکان دەکەن و پێیان دەڵێن: ئایا ئێمە لە دونیادا لەگەڵ ئێوەدا نەبووین و لەگەڵ ئێوەدا موسڵمان نەبووین و نوێژمان نەدەکرد؟! ئیماندارەکانیش وەڵامیان دەدەنەوە و دەڵێن: بەڵێ، لەگەڵ ئێمەدا بوون، بەڵام ئێوە خۆتان فەوتاندبوو، باوەڕی ڕاست و دروستتان نەبوو، دووڕوو بوون، بەشوێن ھەلێکدا دەگەڕان و لەکەمیندا بوون بۆ ئێمەی -ئیمانداران- تا سەرکەون بەسەرماندا و ڕاستی خۆتان دەرخەن کە کوفرە، وە گومانتان ھەبوو لەوەی کە پەروەردگار بتوانێت باوەڕدارەکان سەربخات، وە گومانتان لە زیندووبوونەوەی دوای مردن ھەبوو، بە خەون و ئاواتی پڕوپووچ خۆتان خەڵەتاند تا مەرگ یەخەی گرتن، وە شەیتان ئێوەی ھەڵخەڵەتاند و وای بۆ ڕازاندبوونەوە کە (اللە تعالی) تووشی ھیچ سزا و ناخۆشییەکتان ناکات.