Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hadid — Ayah 20

ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ كَمَثَلِ غَيۡثٍ أَعۡجَبَ ٱلۡكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمٗاۖ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٞ شَدِيدٞ وَمَغۡفِرَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٞۚ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ ٢٠
چاک بزانن کە ژیانی دونیا یاری و گاڵتە و گەپە وڕابواردنە بۆ لاشە ودڵ، وە جوانی و خۆڕازاندنەوەیە بەماڵی دونیا و خۆھەڵکێشان و فەخر و شانازییە بە زۆری ماڵ و سامان و منداڵ و نەوە و خزم و کەس و کارەوە، وێنەی ژیانی دونیا وەکو بارانێکی بەھێز وایە کە جوتیار زۆر دڵی پێی خۆشە، چونکە بەھۆی ئەوەوە سەوزایی و دەغڵودان سەوز دەبێت، کەچی دوایی دەیبینیت وشک و زەرد بووە و بووە بە پووش و پەڵاش و بەسەریەکدا کەوتووە، وە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی سەخت بۆ کافر و دووڕووەکانە، وە یاخود ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی پەروەردگارە بۆ ئیمانداران و چاکەکاران، دڵنیاش بن کە ژیانی دونیا ڕابواردن و خۆشییەکی تەمەن کۆتایە و بەردەوام نییە، ھەرکەسێ ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵبژێرێت لەبەرامبەر خۆشی ھەتاھەتایی قیامەت، ئەوە کەسێکە زەرەرمەند و ھەڵخەڵەتاوە.