Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hadid — Ayah 28

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَءَامِنُواْ بِرَسُولِهِۦ يُؤۡتِكُمۡ كِفۡلَيۡنِ مِن رَّحۡمَتِهِۦ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ نُورٗا تَمۡشُونَ بِهِۦ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٢٨
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان ھێناوە و فەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجی دەکەن کە لەشەریعەتەکەیدا هاتووە، لە پەروەردگارتان بترسن و پارێزکاربن لە کارەکانتاندا، ئیمان بھێنن بە پێغەمبەرانی، ئەوسا (اللە تعالی) دوو بەرانبەر پاداشت و ڕەحمەتتان پێ دەبەخشێت لە بەرامبەر ئەوەی باوەڕتان بە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پێغەمبەرانی پێشوو ھێنابوو، وە نوور و ڕووناکییەکتان پێ دەبەخشێت، تا بزانن بە چ شێوەیەک ژیانتان ببەنەسەر، وە لەسەر پردی (صراط) لە ڕۆژی قیامەت بەردەمتان ڕووناک بێت، ھەروەھا لە گوناھەکانیشتان خۆش دەبێت و دایاندەپۆشێت، ئەگەر لێیان پەشیمان ببنەوە و تەوبەیان لێ بکەن، (اللە تعالی) زۆر لێخۆش بووە و ئێجگار بەڕەحم و میھرەبانە بەرامبەر بەندەكانی.