Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 22

لَّا تَجِدُ قَوۡمٗا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ يُوَآدُّونَ مَنۡ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوۡ كَانُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ أَوۡ أَبۡنَآءَهُمۡ أَوۡ إِخۡوَٰنَهُمۡ أَوۡ عَشِيرَتَهُمۡۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٖ مِّنۡهُۖ وَيُدۡخِلُهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ أُوْلَٰٓئِكَ حِزۡبُ ٱللَّهِۚ أَلَآ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٢٢
ھیچ کۆمەڵ و قەومێک نابینیت و دەستت ناکەوێت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوای ھەبێت، لەھەمان کاتدا دۆستایەتی ئەوانە بکەن کە دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەن، ھەر چەند ئەو دوژمنانەش باوباپیرانیان بن، یان کوڕ و برا و خزم و عەشیرەتیشیان بن (ئەو کەسانەی ئابەو شێوە خۆشەویستی اللە و پێغەمبەرەکەی پێِش دەخەن بەسەر خۆشەویستی خزم و کەسە بێباوەڕەکانیان) ئا ئەوانە اللە تەعالا باوەڕ و ئیمانی لە دڵدا چەسپاندوون و پشتگیری کردوون بەسەر خستن و سەرکەوتن لەلایەن خۆیەوە و لە پاشەڕۆژیشدا دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە، کەچەندەھا ڕووبار بە ژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا تێ دەپەڕێت، ھاوکات لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، اللە تەعالا لێیان ڕازییە و ئەوانیش لە اللە ڕازین (واتە ڕازین لەو نعمەت و خۆشگوزەرانیەی کە خوا پێی داون) ئا ئەوانە حزب و دەستەو تاقم و گرۆھی اللە تەعالان، ئاگاداربن و بزانن کە ھەر حزب و دەستەو تاقمی اللە تەعالا سەرکەوتوو سەرفرازن (ئەبوحاتم و تەبەرانی و حاکم ڕیوایەتیان کردووە کە باوکی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح لە جەنگی بەدردا نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدەی کوڕی بکوژێت، بەڵام ئەبو عوبەیدە سەرەتا خۆی لادا، چەند جارێکی تر باوکی نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدە بکوژێت، دواتر ئەبو عوبەیدە باوکی خۆی کوشت) بەم ھۆیەوە ئەم کۆتا ئایەتەی سورەتی موجادیلە ھاتە خوارەوە.