Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 4

فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ مِن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۖ فَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ فَإِطۡعَامُ سِتِّينَ مِسۡكِينٗاۚ ذَٰلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٤
جا ئەگەر کەسێک نەیبوو یان نەیتوانی بەندە ئازاد بکات ئەوە با دوو مانگی تەواو لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت بەبێ بچڕان، پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانی جووت بێتەوە (جا ئەگەر بە بێ عوزرێکی شەرعی بەینی تێکەوت ئەوە دەبێت جارێکی تر لەسەرەتاوە دەست بکاتەوە بە ڕۆژوو گرتن، یان پێش تەواو بوونی ئەو دوو مانگە چویە لای خێزانی)، جا ئەگەر کەسێکیش نەیتوانی و لە توانایدا نەبوو ئەو دوو مانگە لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێت، با خواردنی شەست ھەژار بدات (کە بۆ ھەر یەکێکیان نیو صاعە لە گەنم یان خورما یان برنج و ھاوشێوەکانی تا تێر دەبن) ئەو کەفارەتەش بۆ ئەوەیە کە باوەڕتان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکەی پتەوتر بێت، ئەمانەش سنوور و پاوانی خودان، وە ئەو بێباوەڕانەش کە نکۆڵی لەو فەرمانانە دەکەن سزایەکی بە ئێش و بە ئازاریان بۆ ھەیە.