Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 8

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُواْ عَنِ ٱلنَّجۡوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَيَتَنَٰجَوۡنَ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِۖ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوۡكَ بِمَا لَمۡ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ لَوۡلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُۚ حَسۡبُهُمۡ جَهَنَّمُ يَصۡلَوۡنَهَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٨
(جولەکەکان کاتێک ئیماندارێک بەلایاندا بڕۆشتایە توانجێکیان لێ دەدا و لەناوخۆیاندا چپەیەکیان دەکرد، پەروەردگاریش قەدەغەی کردن لەم کارەیان) اللە تەعالا لێرەدا بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئایا نەت بینین ئەو کەسانەی کە قەدەغە کران لە چپە کردن، کەچی دیسان گەڕانەوە سەر پیشەی خۆیان و وازیان نەھێنا لە چپەکردن و توانج دان لە ئیمانداران، وە بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە ھەمووی گوناھـ و دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، وە کاتێکیش دێن بۆ لات - ئەی (موحەمەد)- بە جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن کە اللە تەعالا بەو جۆرە سڵاوی لێ نەکردوویت (واتە: بەناشیرینترین شێوە کە دەیانوت: السام علیکم: واتە مردن و تیاچوون بۆ تۆ) وە لە نێوان خۆیاندا بەگاڵتەجاڕیەکەوە دەیانووت: با الله تەعالا سزامان بدات بەھۆی ئەم وتانەمان؟! (ئەی پێغەمبەر دڵگران مەبە) ئەوانە ئاگری دۆزەخیان بەسە کە بڕۆنە ناویەوە و سزای تیا بچەژن، بەڕاستی دۆزەخ سەرەنجامێکی خراپە.