Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hashr — Ayah 11

۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١١
- ئەی موحەمەد - ئایا نەتبینی ئەو کەسانەی کە كوفریان شاردەوە و ئیمانیان دەرخست (دووڕوو بوون) کاتێک وتیان بە برا بێباوەڕەكانیان لە جولەکەکان شوێنكەوتەی تەوراتە گۆڕاوەكە: دامەزراو بن لە ماڵ و جێگای خۆتاندا و ئێمە پشتگیریتان دەكەین، وە تەسلیمتان ناكەین، ئەگەر ئێوە دەربکرێن لە مەدینە ئێمەش لە گەڵتانا دەردەچین و مەدینە بە جێدەھێڵین وەكو پشتگیری كردنێكی ئێوە، وە ھیچ کاتێکیش لە زیان و دژی ئێوە بەگوێی موحەمەد و شوێنکەوتوانی ناکەین ، وە ئەگەر جەنگیشتان لە دژ کرا بێگومان ئێمە پشتیوانی ئێوە دەکەین، (ئەمە لە کاتێکدایە) اللە تەعالا خۆی شاھیدە کە ئەوانە بێگومان درۆ دەکەن و درۆزنن لەوەی بانگەشەی دەكەن لە دەرچوونیان لە گەڵ جولەكەكاندا ئەگەر دەركران ، وە كوشتار لە گەڵیاندا ئەگەر جەنگان . (عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول سەرکردەی دوو ڕوەکان کاتێ بینی کە جولەکەکانی (بنی نضیر) ئابڵوقە دراون لەلایەن موسڵمانانەوە، چەند کەسێکی نارد بۆ لایان کە پێیان بڵێ دامەزراو وخۆ گربن ونەترسن ھەرکاتێک جەنگان لەگەڵ موحەمەد وکۆمەڵەکەیدا ئیمەش پشتگری ئێوەین، ئەوە بوو جولەکەکان بەو دەردە ڕۆشتن – وەک کورد دەڵێ گورگانە خواردیان کردن – و خۆشیان مێشێک میوانیان نەبوو، وەھیچ خاوەنی بەڵێن وپەیمانی خۆیان نەبوون لەگەڵ جولەکەکاندا).