Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hashr — Ayah 14

لَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرٗى مُّحَصَّنَةٍ أَوۡ مِن وَرَآءِ جُدُرِۭۚ بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ ١٤
جولەکەکان (ئەوەندە ترسنۆکن) ھیچ کاتێک ناوێرن بەیەک پارچەیی و بە کۆمەڵ لەگەڵتان بجەنگن، مەگەر لە قەڵا قایمەکانیاندا نەبێت، یان لە پشت دیواری ماڵەکانیانەوە نەبێت، چونکە ئەو جولەکانە دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، لەکاتێکدا تۆ وا دەزانیت کە ئەوان یەک دەست و یەک پارچە و کۆکن لە نێوخۆیاندا، بەڵام لە ڕاستی دا دڵەکانیان جودا و لەیەک دوورن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفام وبێ عەقڵن ، چونكە ئەگەر عاقڵ بوایەن ئەوا حەقیان دەناسی و شوێنی دەكەوتن و جیاوازی و دووبەرەكی لە نێوانیاندا نەدەبوو.