Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hashr — Ayah 2

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمۡ لِأَوَّلِ ٱلۡحَشۡرِۚ مَا ظَنَنتُمۡ أَن يَخۡرُجُواْۖ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمۡ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنۡ حَيۡثُ لَمۡ يَحۡتَسِبُواْۖ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَۚ يُخۡرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيۡدِيهِمۡ وَأَيۡدِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فَٱعۡتَبِرُواْ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ ٢
ھەر ئەو زاتەیە کە بێباوەڕەکانی ئەھلی کیتاب (جولەکەکانی بەنی نەضیر) ی لە ماڵ و جێگای خۆیان دەرکرد ئەوانەی بێباوەڕبوون بە خوا و پێغەمبەرەكەیان بە درۆ زانی ، لەیەکەم دەست پێکردنی کۆکردنەوەوە، وە ناچاری کردن (شاری مەدینە بەجێبھێڵن و بڕۆن بۆ شام)، لە پاش ئەوەی پەیمانەكەیان شكاند و بوونە هاوپەیمانی موشریكەكان ، - ئەی ئیمانداران- ئێوە بە تەما نەبوون ئابەو شێوەیە و بەو ڕیسواییە وڵات بەجێ بھێڵن، چونکە خاوەنی قەڵای قایم و باخاتێکی زۆر و فراوان بوون، خۆیشیان سەرەتا وایان دەزانی کە قەڵا و شوراکانیان لە تۆڵە و سزای اللە دەیانپارێزیت، بەڵام فەرمانی پەروەردگار لە جێگایەکەوە بۆیان ھات کە ئەو جولەکەکانە باوەڕیان نەکرد و بەتەما نەبوون شتی وا ڕوو بدات، وە پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) سوپایان بھێنێتە سەر بۆ جەنگ کردن لەگەڵیان، ئەوەبوو پەروەردگار ترسێکی وای خستبووە دڵیانەوە کە بەدەستی خۆیان خانووەکانی خۆیان لە ناوەوە دەڕوخاند و تێکیان دەدا بۆ ئەوەی موسڵمانان سوودی لێ نەبینن، وە ئیماندارانیش ئەوەی مابوویەوە لە دەرەوە ڕوخاندیان (تاوەکو شوێنەواریشیان لە مەدینەدا نەمێنێت) (لەفەرموودەیەکدا ھاتووە، کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: (نصرتُ بالرعب مسیرة شھر، واتە: پەروەردگار سەرکەوتنی بە من داوە بەوەی کە بەدرێژی ڕێگای مانگێک ترسی خستوەتە دڵی دوژمنەکانمەوە) جا کەواتە ئەی ئەو کەسانەی کە خاوەن فام وژیری وھۆشن پەند وەربگرن (لەوەی کە بەسەر جولەکەکان ھات، بزانن ئەوە پاشەڕۆژی ھەموو کەسێکە کە غەدر و خیانەت بکات).