Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 5

مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ ثُمَّ لَمۡ يَحۡمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلۡحِمَارِ يَحۡمِلُ أَسۡفَارَۢاۚ بِئۡسَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥
نموونەی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا (کە جولەکەکانن) پاشان وەفایان نەکرد لەگەڵ ئەو تەوراتە و کاریان پێ نەکرد، وەک نموونەی ئەو گوێدرێژە وایە کە باری کتێبی ھەڵگرتبێت (گوێدرێژێک کە باری کتێب و زانست و زانیاری بێت چ سودێکی ھەیە کەھیچی لێ تێ نەگات و کاری پێ نەکات) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە ئایەت و بەڵگەکانی اللە تەعالایان بەدرۆ خستەوەو باوەڕیان پێ نەکرد، پەرەوەردگاریش ڕێنموونی و ھیدایەتی گەلی ستەم کاری (وەک جولەکە) ناکات .