Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Munafiqun — Ayah 4

۞ وَإِذَا رَأَيۡتَهُمۡ تُعۡجِبُكَ أَجۡسَامُهُمۡۖ وَإِن يَقُولُواْ تَسۡمَعۡ لِقَوۡلِهِمۡۖ كَأَنَّهُمۡ خُشُبٞ مُّسَنَّدَةٞۖ يَحۡسَبُونَ كُلَّ صَيۡحَةٍ عَلَيۡهِمۡۚ هُمُ ٱلۡعَدُوُّ فَٱحۡذَرۡهُمۡۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ ٤
- ئەی موحەممەد - کاتێک دەیانبینیت لەش و سیمایان سەرسامت دەکات (وا دەزانیت ئەمانە پیاو ماقوڵ و کەسی شیاون) وە کاتێکیش قسە دەکەن (ئەوەندە زمان لووس و ڕەوانبێژن) تۆیش گوێیان بۆ دەگریت، وە لەبەر خاڵیەتی دڵیان لە باوەڕ بە اللە تەعالا (کاتێک لە مەجلیسی تۆدا دادەنیشن) ئەلێی تەختە داری ھەڵسپێرراون (کە ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت)، ئەوەندەش دەترسێن کە اللە تەعالا نھێنیان ھەڵماڵێت وادەزانن ھەر بانگێک بکرێت و ھەر شتێک بێتە پێشەوە دژی ئەوانە، دەی ئێوەش بزانن ئەوانە دوژمنن و خۆتانیان لێ بپارێزن و وریایان بن، اللە تەعالا بیانکوژێت (وە نەفرینیان لێ بێت) کە چۆن لە ڕێی ڕاست و باوەڕهێنان لا ئەدەن، لەگەڵ ڕوونی و ئاشكرایی بەڵگه و نیشانەكانی؟!