Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Munafiqun — Ayah 7

هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُواْ عَلَىٰ مَنۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّواْۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَفۡقَهُونَ ٧
ئەوانە کەسانێکن دەڵێن : ھیچ مەبەخشن بەوانەی (موھاجیرن) و لە دەوری پێغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم)، لە هەژاران و عەرەبە دەشتەكییەكانی دەوروبەری مەدینە تاوەکو (ماندوو دەبن) و بڵاوەی لێ دەکەن، (ئەوانە نازانن!!) ھەرچی گەنجینەکانی زەوی و ئاسمانە موڵکی اللە تەعالایە، ڕزق و ڕۆزی هەركەسێك خۆی بیەوێت لەبەندەكانی لێی دەدات، بەڵام دووڕووەکان (لەبەر دەروونی نەخۆشیان) ھیچ تێناگەن و نافامن كە هەرچی گەنجینەكانی ڕزق و ڕۆزییە بەدەستی الله تەعالایه.