Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah At-Taghabun — Ayah 9

يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٩
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژە بکە کە اللە تەعالا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە، تاوەکو پاداشتی کارو کردەوەکانتان بداتەوە، ئەو ڕۆژەیە کە زیانباری بۆ بێباوەڕان و ستەمکارانە ، باوەڕداران دەبنە میراتگری بەھەشت لەبری خەڵکانی دۆزەخ، وە بێباوەڕانیش دەبنە میراتگری دۆزەخ لەبری خەڵکانی بەھەشت، جا ھەرکەس باوەڕ بە اللە تەعالا بھێنێت و کار و کردەوەی چاک بکات ئەوە پەروەردگار گوناھەکانی دەسڕێتەوە و لێی خۆش دەبێت و دەیشیخاتە باخ و باخاتی بەھەشتێکەوە کە ڕوبارگەلێکی زۆریان بە ژێردا دەڕوات، وە بە هەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەم بەھەشتانەدا دەمێننەوە، وە ھەرگیز لێی دەرناچن، ئا ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی زۆر گەورە، ھیچ سەرکەوتن و سەرفرازییەک ھاوشێوەی ئەو سەرکەوتن و سەرفرازییەی بەھەشت نییە.