Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah At-Talaq — Ayah 1

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحۡصُواْ ٱلۡعِدَّةَۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ رَبَّكُمۡۖ لَا تُخۡرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخۡرُجۡنَ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ لَا تَدۡرِي لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحۡدِثُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ أَمۡرٗا ١
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خۆت ویستت یان كەسانێك لە ئوممەتەکەت ویستیان ژنەكانیان تەڵاق بدەن با لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا تەڵاقیان بدەن (واتە ئەو کاتەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە پاک بووەتەوە، وە لەو پاکیەیشیدا پیاو نەچووبێتە لای)، پاشان عیددەی (ژنەکانتان) بە وردی بژمێرن، بۆ ئەوەى بتوانن ئافرەتەکانتان بگەڕێننەوە ئەگەر ویستتان، وە لە اللە تەعالا بترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانى و خۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێکراوەکانى، وە لەپاش تەڵاقدانیان ئەو ژنانە دەرمەکەن تا عیددەکانیان تەواو دەبێت، وە با ئەو ژنانەش لە ماڵەکانیان دەرنەچن (چونکە لەو ماوەیەدا مافی مانەوەی لەماڵدا لەسەر مێردەکەیەتی) مەگەر کاتێک کە کارێکی خراپ و نەشیاو ئەنجام بدەن (وەک زینا و کاری نەشیاوی تر، ئەو کاتە ئەگەر وابوو با بچێتە لای مەحرەمێکی خۆی) ئا ئەوە سنووری اللە تەعالایە لەبارەی تەڵاقەوە، جاھەر کەسێک سنووری ئەو ببەزێنێت ئەوە ستەمی لە خۆی کردووە، چونكە بە دەستی خۆی خۆی تووشی هەلاكەت كردووە بە هۆی سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار، جا تۆ چوزانیت دوای تەڵاقدان چی ڕوو دەدات، پێ دەچێت پەروەردگار کارێکی وا پێش بھێنێت ئەو ژن و مێردە لەو ناتەباییەی نێوانیان پەشیمان ببنەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر تەڵاقێکی وا ڕوویدا با لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و دەرنەچن.