Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah At-Tahrim — Ayah 12

وَمَرۡيَمَ ٱبۡنَتَ عِمۡرَٰنَ ٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتۡ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتۡ مِنَ ٱلۡقَٰنِتِينَ ١٢
ھەروەھا اللە تەعالا نمونەش دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە مەریەمی کچی عیمران کە داوێنی خۆی پاک ڕاگرت، ئەمجا الله تەعالا فەرمانی كرد بە جوبرەئیل لەو ڕۆحەی کە خۆمان بەدیمان هێناوە فووی پێدا بكات، ئەوەبوو بەقودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا مەریەم سكی پڕ بوو بەعیسای كوڕی مەریەم بەبێ ئەوەی باوكیشی هەبێت، ئەویش باوەڕی ھێنا بە شەریعەتەكانی اللە تەعالا و ئەو كتێبانەی دابەزیوون بۆ پێغەمبەرەكانی، ( ئەم ئافرەتە ) ھەمیشە و ھەردەم لە ڕیزی ملکەچ و فەرمانبەردارانی پەروەردگار بوو، بە بەجێهێنانی فەرمانەكانی و دوور كەوتنەوە لە ڕێگرییەكانی.