Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah At-Tahrim — Ayah 4

إِن تَتُوبَآ إِلَى ٱللَّهِ فَقَدۡ صَغَتۡ قُلُوبُكُمَاۖ وَإِن تَظَٰهَرَا عَلَيۡهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوۡلَىٰهُ وَجِبۡرِيلُ وَصَٰلِحُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ ٤
ئەم ئایەتە ڕوو دەکاتە خاتوو حەفصە و خاتوو عائیشە و پێیان دەڵێت : ئەگەر تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا کارێکی باشتان کردووە، چونکە بەڕاستی بەو کارەتان دڵتان لایدا لە هەق و ڕاستی، وە حەزی بەوە كرد كە پێغەمبەر پێی ناخۆش بوو لەوەی دوور بكەوێتەوە لە ماریەی كەنیزەكی و لەسەر خۆی حەرام بكات، وە ئەگەر پشتی یەکتر بگرن (دژ بە پێغەمبەر - صلی اللە علیە وسلم - سەرکەوتوو نابن) چونکە بێگومان اللە تەعالا و جوبرەئیل و پیاوچاکان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، لەپاش ئەوان فریشتەکانیش ھاوکار و پشتیوانن بۆی (واتە ئەگەر بتانەوێت دژایەتی بکەن ھیچتان پێ ناکرێت چونکە ئەو پشتیوانی زۆری ھەیە).