Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah At-Tahrim — Ayah 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ تُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ تَوۡبَةٗ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيُدۡخِلَكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يَوۡمَ لَا يُخۡزِي ٱللَّهُ ٱلنَّبِيَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥۖ نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتۡمِمۡ لَنَا نُورَنَا وَٱغۡفِرۡ لَنَآۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٨
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و كار بە شەریعەتەكەی ئەو دەكەن، تەوبە بکەن لە گوناهەكانتان و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا بە گەڕانەوە و تەوبەیەکی یەکجاری و دڵسۆزانە، تا پەروەردگارتان لە قیامەتدا لە گوناھەکانتان خۆش بێت و بتانخاتە باخ و بەھەشتانێکەوە کە چەند ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات، ئەو ڕۆژە ڕۆژگارێکە کە اللە تەعالا پێغەمبەر و ئەو (ئیماندارانەی) لەگەڵیدان سەر شۆڕ ناکات و نایانخاتە ئاگری دۆزەخەوە، لەسەر پردی سیراط نوورو ڕووناکیان دێت و دەچێت لەبەردەم و لای ڕاستیانەوە دەدرەوشێتەوە، (لە بەرامبەر ئەم نیعمەتەدا) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەم نوور و ڕوناکیەمان بۆ تەواو بکە تا دەچینە بەهەشتەوە، وە لەگوناهەكانمان خۆش بە، چونکە بەڕاستی ھەر تۆی کە دەسەڵاتداری بەسەر ھەموو شتێکدا و دەسەوسان نیت لە تەواوكردنی نوور و ڕوناكی و چاوپۆشی كردنی تاوان و گوناهەكانمان.