Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Insan — Ayah 2

إِنَّا خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ أَمۡشَاجٖ نَّبۡتَلِيهِ فَجَعَلۡنَٰهُ سَمِيعَۢا بَصِيرًا ٢
بەڕاستی ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە لە دڵۆپێک ئاوی پیتێنراو لە تۆوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت، تاوەکو تاقی بکەینەوە، ئەمجا بیستن وبینینمان بۆی دروستکرد، تاوەکو بەگوێی خۆی ھەق ببیستێت و بەچاوی خۆی بەڵگە ودەسەڵاتی پەروەردگار ببینێت، وە ھەستێت بەئەنجامدانی ئەوەی تەکلیفمان لێکردووە لەشەریعەتدا.