Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kafirun — Ayah 5

وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ ٥
[ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (٥) ] وە ئێوەیش عیبادەتی ئەو خوایە ناكەن كە من دەیپەرستم, بۆچی خوای گەورە چەند جارێك دووبارەی كردۆتەوە؟ هەیە لە زانایان فەرموویانە: مەبەست ئەوەیە كە من ئێستا عیبادەتی ئەو خوایانە ناكەم كە ئێوە ئەیپەرستن، وە لە داهاتوویشدا نایانپەرستم, یاخود وتراوە: مەبەست پێی ئەوەیە لە ڕابردوودا من عیبادەتی ئەو خوایانەی ئێوەم نەكردووەو لە داهاتووشدا نایكەم، یاخود وتراوە: بۆ جەخت كردنەوەیە تا ئومێد بڕاویان بكات كە بەدڵنیایی من عیبادەتی خواكانی ئێوە ناكەم, یاخود وتراوە: (لَا أَعْبُدُ) نەفی فیعلە جوملەكە جوملەیەكی فیعلیەو نەفی فیعلی كردووەو فیعل قابیلە بۆ روودان، بەڵام نەفی كردن بە جوملەی ئیسمی تەئكیدی زیاترى تیایەو روونادات بۆیە نەفى ئیسمیشى كردووەو فەرموویەتى: [ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ ] واتە: لە ڕووی شەرعەوە مومكین نییە و بەهیچ شێوازێك من عیبادەتی خواكانی ئێوە ناكەم