Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kafirun — Ayah 6

لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ ٦
[ لَكُمْ دِينُكُمْ ] دینی خۆتان بۆ خۆتانەو خۆتان لەسەر دینی خۆتان عیبادەتی خۆتان ئەكەن [ وَلِيَ دِينِ (٦) ] وە منیش دینی خۆمم هەیەو عیبادەتی پەروەردگاری خۆم ئەكەم نە دینی ئێوە بۆ من دێت نە دینی منیش بۆ ئێوە ئەچێ, هەر كەسێ دینی خۆمان هەیەو دینی خۆمان جیاوازە، بەڵام لە قیامەتدا سەرەنجامى ئەم هاوبەشبڕیاردانەتان دەزانن و بەهەمیشەیی لە سزاى ئاگرى دۆەخدا دەمێننەوە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (كافیرون) والحمد لله.