[ قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِنَّا وَبَرَكَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِمَّنْ مَعَكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - له كه‌شتیه‌كه دابه‌زه بۆ سه‌ر زه‌وی به سه‌لامه‌تى و پارێزراوى له سزاى ئێمه، وه سه‌لام و به‌ره‌كه‌تی خۆم ئه‌ڕژێنم به‌سه‌ر ئێوه‌و ئه‌و ئوممه‌تانه‌یشی كه له نه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له كه‌شتیه‌كه له‌گه‌ڵتان بوون (كه هه‌موو موسڵمانێك ده‌گرێته‌وه تا رۆژى قیامه‌ت) [ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤٨) ] وه كه‌سانێكی تر له نه‌وه‌ی ئه‌مانه كه دواتر كافر ئه‌بن له دونیادا تا كاتى دیاریكراوى خۆیان ئه‌یانژیه‌نین به‌ڵام پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا سزایه‌كی به ئێش و ئازار ئه‌یانگرێته‌وه.