Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 49

تِلۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهَآ إِلَيۡكَۖ مَا كُنتَ تَعۡلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوۡمُكَ مِن قَبۡلِ هَٰذَاۖ فَٱصۡبِرۡۖ إِنَّ ٱلۡعَٰقِبَةَ لِلۡمُتَّقِينَ ٤٩
{پێغەمبەریش - صلی الله علیه وسلم - غەیبی نەزانیووە} [ تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ ] ئه‌م چیرۆكه‌ هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كانی غه‌یبه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ به‌ وه‌حی بۆ تۆی ئه‌نێرین [ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا ] كه‌ نه‌ خۆت و نه‌ قه‌ومه‌كه‌ت ئه‌م زانیاریه‌تان نه‌بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ وه‌حی بۆت بنێرین [ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ (٤٩) ] تۆ ئارام بگره‌ له‌به‌رامبه‌ر كافراندا به‌ دڵنیایی سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.