Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 58

وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا هُودٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَنَجَّيۡنَٰهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ ٥٨
{خوای گەورە سزای قەومی هود پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دەدات‌و تەنها باوەڕداران رزگار دەكات} [ وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] وه‌ كاتێك كه‌ فه‌رمان و سزای ئێمه‌ هات هودو ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موومان به‌ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگار كرد [ وَنَجَّيْنَاهُمْ مِنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ (٥٨) ] وه‌ ئه‌وانمان پاراست له‌ سزایه‌كی زۆر ئه‌ستوور كه‌ ئه‌و بایه‌ بوو كه‌ خۆیان و ماڵیانی هه‌مووی وێران كردو كه‌سیان نه‌ما.