[ وَتِلْكَ عَادٌ جَحَدُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌مه قه‌ومی عاد بوون كه نكوڵیان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره كرد‌و ئیمانیان پێی نه‌هێنا [ وَعَصَوْا رُسُلَهُ ] وه سه‌رپێچی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان كرد، هه‌ر چه‌نده ئه‌وان ته‌نها سه‌رپێچی هودیان كردبوو به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رێك نه‌كات ئه‌وا باوه‌ڕی به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه [ وَاتَّبَعُوا أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ (٥٩) ] وه شوێن هه‌موو كه‌سێكی موته‌كه‌بیرو عیناد كه‌وتن ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌شی ئه‌كه‌ن و مل ناده‌ن بۆ حه‌ق.