Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ibrahim — Ayah 23

وَأُدۡخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِمۡۖ تَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٌ ٢٣
[ وَأُدْخِلَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕداربوون و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ ئه‌خرێنه‌ ناو باخ و به‌هه‌شتێك كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر دارو ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ خَالِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ] به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ (٢٣) ] وه‌ مه‌لائیكه‌تیش له‌ به‌هه‌شتدا سه‌لامیان لێ ئه‌كه‌ن.