Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ibrahim — Ayah 24

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا كَلِمَةٗ طَيِّبَةٗ كَشَجَرَةٖ طَيِّبَةٍ أَصۡلُهَا ثَابِتٞ وَفَرۡعُهَا فِي ٱلسَّمَآءِ ٢٤
{ نمونەی وشەی پاك‌و چاك} [ أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً ] ئایا نابینی خوای گه‌وره‌ چۆن نموونه‌ی وشه‌ی چاك و پاكی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ وشه‌ی ئیسلام و ته‌وحیدو لا إله‌ إلا الله یه‌، یان هه‌موو وشه‌یه‌كی پاك و چاكه‌ كه‌ فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و ڕێگری كردن له‌ خراپه‌ بێت [ كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ (٢٤) ] نموونه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌ وه‌كو دارێكی پاك وایه‌ كه‌ وتراوه‌: دار خورمایه‌ كه‌ ڕه‌گه‌كه‌ی جێگیره‌ له‌ ناخی زه‌ویداو لق و چڵه‌كانی به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ ئاسمان، به‌م شێوه‌یه‌ش وشه‌ی ته‌وحید له‌ دڵی ئیمانداردا جێگیره‌و لق و چڵی به‌رز بۆته‌وه‌و له‌ ژیانی مرۆڤى ئیماندار ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه‌.