[ وَسَكَنْتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه ئێوه جێگیر بوون له شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زوڵمیان له خۆیان كرد به‌كوفرو تاوان، واته: قه‌ومی ثهمودو عادو ئه‌وانه كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن ئێوه‌ش له‌وێ ژیان بۆ په‌ندو عیبره‌تتان وه‌رنه‌گرت [ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ ] وه بینیشتان كه ئێمه چیمان به‌وان كرد‌و چۆن له ناومان بردن و سزامان دان به‌هۆی كوفر‌و تاوانیانه‌وه [ وَضَرَبْنَا لَكُمُ الْأَمْثَالَ (٤٥) ] وه چه‌نده‌ها نموونه‌مان بۆ هێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.