Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ibrahim — Ayah 46

وَقَدۡ مَكَرُواْ مَكۡرَهُمۡ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكۡرُهُمۡ وَإِن كَانَ مَكۡرُهُمۡ لِتَزُولَ مِنۡهُ ٱلۡجِبَالُ ٤٦
[ وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ ] وه‌ ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌و نه‌خشه‌و فێڵی خۆیان كرد [ وَعِنْدَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ ] وه‌نه‌خشه‌و فێڵیان له‌لای خوای گه‌وره‌ بوو [ وَإِنْ كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ (٤٦) ] هه‌ر چه‌نده‌ نه‌خشه‌و فێڵیان ئه‌وه‌نده‌ سه‌خت بوو كه‌ نزیك بوو شاخه‌كان له‌جێی خۆی لابه‌رێ و هه‌ڵبكۆڵێ به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌تاڵی كرده‌وه‌و دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رخست، یاخود خۆ نه‌خشه‌و پیلان و فێڵیان ئه‌وه‌نده‌ قورس نه‌بوو تا شاخه‌كان له‌ جێی خۆی هه‌ڵكه‌نێ و لای به‌رێ خۆ ئه‌گه‌ر وایش بوایه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ به‌تاڵی ئه‌كرده‌وه‌و پێغه‌مبه‌ران و شوێكه‌وتووان و دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رئه‌خست.