Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hijr — Ayah 1

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ وَقُرۡءَانٖ مُّبِينٖ ١
سوورەتی(حيجر) (حیجر: شوێنێك بووە لە نێوان تەبوك و مەدینە قەومی ثەمود لەوێ نیشتەجێ بوونە) ‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (حیجر) سورەتێكى مەككییە جگە لە ئایەتى ژمارە (٨٧) نەبێت كە مەدەنییە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (حیجر) (٩٩) ئایەتە. ٣- سورەتى (حیجر) زنجیرەى ژمارە پانزەیە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (حیجر) لە دواى سورەتى (یوسف صلى الله علیه وسلم ) دابەزیوە. ٥- سورەتى (حیجر) لەو سورەتانەیە كەوا بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى ئەم سورەتە زیاتر لە دەورى ئەوە دەسوڕێتەوە كە باسی كێشەو ململانێی ئەو كەسە سەركەش و یاخییانە دەكات لە بەرامبەر پێغەمبەران و نێردراوانى خواى گەورەدا دەوەستانەوەو بە درۆیان دەزانین بە درێژایی مێژو و سەردەمە جیاوازەكان، هەر لەبەر ئەوە سەرەتاى سورەتەكە بە وریاكردنەوەو هەرەشەكردن لەو كەسانە دەست پێ دەكات. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سەبارەت بەو پیتانەی كە لە سەرەتای هەندێك لە سوورەتەكانی قورئانی پیرۆزەوە هاتوون لە سوورەتی (بەقەرە)دا باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ وَقُرْآنٍ مُبِينٍ (١) ] ئاماژەیە بۆ ئایەتەكانی ئەم سوورەتە، وە ئەم قورئانە پیرۆزە هەموو شتێكی بە ئاشكرا تیادا ڕوون كراوەتەوەو قورئانێكی ئاشكرایە .