Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hijr — Ayah 2

رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ ٢
[ رُبَمَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ كَانُوا مُسْلِمِينَ (٢) ] لەوانەیە كافران ئاواتەخواز بن كە موسڵمان بن دوای ئەوەی كە بەتاڵی دینەكەی خۆیانیان بۆ دەرئەكەوێ، یاخود لەسەرەمەرگدا ئەوانیش ئاواتەخوازن موسڵمان بوونایە، یاخود بۆ ڕۆژی قیامەتە كاتێك كە لەناو دۆزەخدا كافران بە موسڵمانە تاوانبارەكان دەڵێن ئیسلام سودى پێ نەگەیاندن ئەوەتا ئێوەیش لەگەڵ ئێمەدا لە ناو ئاگردان، ئەوانیش دەڵێن ئێمە بەهۆى تاوانەكانمانەوە لە دۆزەخین، خواى گەورە ئەم قسانە دەبیستێت و دەفەرمێت ئەوەى موسڵمانە لە دۆزەخ دەری بكەن، كافران كە ئەبینن موسڵمانان ئەچنە بەهەشتەوەو ئەوان سزا دەدرێن ئەو كاتە خەفەت دەخۆن و پەشیمان دەبن و ئاواتەخوازن ئەوانیش موسڵمان بوونایەو لەگەڵ موسڵمانان لە ئاگرى دۆزەخ دەربكرانایا .