[ ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا وَيَتَمَتَّعُوا ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم وازیان لێ بێنە با بخۆن و ڕابوێرن وەكو ئاژەڵ چۆن ئەخوات و ڕائەبوێرێ [ وَيُلْهِهِمُ الْأَمَلُ ] وە با هیواو ئومێدیان سەرقاڵیان بكات لە تەوبەكردن و تەوبە نەكەن [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٣) ] ئەوە لە داهاتوودا سەرەنجامی كارەكەیان ئەزانن، كە ئەمە هەڕەشەكردنێكى سەختە .