Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hijr — Ayah 99

وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ ٩٩
[ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ (٩٩) ] وە عیبادەتی پەروەردگارت بكە تا ئەو كاتەی ئەمریت و مردنت پێ ئەگات، یەقین واتە: مردن، نەك وەكو كەسانێكى نەزان و نەفام لێی تێگەیشتوون كە دەڵێن یەقین واتە ناسینى خواى گەورەو پلەیەكە هەندێك كەس پێى دەگەن و ئیتر نوێژو عیبادەت ناكەن و دەڵێن گەیشتوینەتە یەقین و تەكلیفمان لەسەر نەماوە!!ئەگەر وابوایە دەبوایە پێغەمبەران نوێژو عیبادەتى خوایان نەكردایا، چونكە كەس وەكو ئەوان خواى گەورەى نەناسیوەو نەگەیشتۆتە یەقین، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش لە هەموو كەس زیاتر نوێژو عیبادەتیان كردووەو خوایان پەرستووە بە تایبەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بەمەش نەزانى و گومڕایى ئەو كەسانە دەردەكەوێت. والله اعلم.