سووره‌تی (نه‌حل) (واته: مێشهه‌نگ)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٨) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ ] سزای كافران، یاخود ته‌واوتر ڕۆژی قیامه‌ته، واته: ڕۆژی قیامه‌ت هاتووه هیچ گومانێكی تیا نیه به‌ڵام ئێوه په‌له ئه‌كه‌ن له هاتنیدا (به صیغه‌ى رابردوو هاتووه چونكه قیامه‌ت دێت و روو ده‌دات هیچ گومانێكى تێدا نیه) [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (١) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره له‌و هاوه‌ڵبڕیاردانه‌ی كه ئێوه ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و مونه‌ززه‌هو به‌رزتره.