[ ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يُخْزِيهِمْ ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره سه‌رشۆڕیان ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌یانخاته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و ئابڕوویان ئه‌بات [ وَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنْتُمْ تُشَاقُّونَ فِيهِمْ ] وه ئه‌فه‌رمووێ: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریكی من ئه‌وانه‌ی كه ئێوه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێتان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕداراندا ئه‌كرد له كوێن ئه‌وانه بۆ نایه‌ن فریاتان بكه‌ون [ قَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ إِنَّ الْخِزْيَ الْيَوْمَ وَالسُّوءَ عَلَى الْكَافِرِينَ (٢٧) ] زانایان ئه‌فه‌رموون: به‌دڵنیایى سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی له‌م ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته بۆ كافران و بێباوه‌ڕانه و تایبه‌ته به‌وان.