Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 28

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡۖ فَأَلۡقَوُاْ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعۡمَلُ مِن سُوٓءِۭۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٢٨
[ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فریشته‌كان ڕوحیان ئه‌كێشن كه‌ زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ كوفریان كردووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ [ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ ] ته‌سلیم ئه‌بن و دانئه‌نێن به‌ خوایه‌تی خوای گه‌وره‌دا كاتێك كه‌ فریشته‌كان ئه‌بینن گیانیان ئه‌كێشن [ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ ] ئه‌ڵێن: ئێمه‌ هیچ خراپه‌یه‌كمان نه‌كردووه‌، واته‌ شه‌ریكمان بۆ خوا دانه‌ناوه‌ [ بَلَى إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٨) ] فریشته‌كان ئه‌فه‌رموون: به‌ڵێ خوای گه‌وره‌ به‌ڕاستی زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ئێوه‌ ئێستا درۆ سوودتان پێ ناگه‌یه‌نێ.