Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 30

۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣٠
{سەرەنجامی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی} [ وَقِيلَ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا ] وه‌ به‌ باوه‌ڕداران ئه‌ووترێ ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كرد [ مَاذَا أَنْزَلَ رَبُّكُمْ ] خوای گه‌وره‌ چی دابه‌زاند بۆتان [ قَالُوا خَيْرًا ] ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره‌ خێرو چاكه‌و ره‌حمه‌تی بۆ دابه‌زاندین له‌ وه‌حیه‌كه‌یدا [ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ ] وه‌ پێیان ئه‌ووترێ: ئه‌وه‌ی له‌ دونیا چاكه‌ی كردبێ ئه‌وا له‌ قیامه‌تیشدا چاكه‌ی بۆ هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ [ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ ] وه‌ به‌ دڵنیایى شوێن و پاداشتی قیامه‌ت باشتره‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ [ وَلَنِعْمَ دَارُ الْمُتَّقِينَ (٣٠) ] وه‌ باشترین شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌.