Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 31

جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣١
[ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا ] كه‌ به‌هه‌شتێكه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ كه‌ ئه‌چنه‌ ناوی [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] كه‌ ئاو به‌ژێر دارو ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَاءُونَ ] داوای هه‌ر شتێك بكه‌ن و هه‌ر شتێكیان بوێت له‌ به‌هه‌شته‌دا پێیان ئه‌درێ و ده‌ستیان ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌ له‌ هیچ شتێك [ كَذَلِكَ يَجْزِي اللَّهُ الْمُتَّقِينَ (٣١) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ دونیا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له‌ شیرك و تاوان پاراستووه‌.