Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 32

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمُ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٣٢
[ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌لائیكه‌ت ڕوحیان ئه‌كێشێ كه‌ پاك بوونه‌ له‌ شیرك و تاوان [ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ] پێیان ئه‌ووترێ: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت، یاخود ئێوه‌ سه‌لامه‌تن له‌ ترس و سزا [ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٣٢) ] بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردووتانه‌.