Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 33

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ يَأۡتِيَ أَمۡرُ رَبِّكَۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٣٣
[ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ مه‌لائیكه‌ت بێت بۆ گیانكێشانیان [ أَوْ يَأْتِيَ أَمْرُ رَبِّكَ ] یاخود سزای خوای گه‌وره‌ بێت بۆ كافران له‌ دونیادا [ كَذَلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] كافرانی پێش ئه‌مانیش هه‌مان شتیان كردو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفرو به‌درۆ زانین تا خوای گه‌وره‌ سزای دان و له‌ناوی بردن [ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ش كاتێك له‌ناوی بردن سته‌می لێ نه‌كردن [ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٣٣) ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵم و سته‌میان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌ كوفر كردن.