Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nahl — Ayah 86

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ شُرَكَآءَهُمۡ قَالُواْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدۡعُواْ مِن دُونِكَۖ فَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلَ إِنَّكُمۡ لَكَٰذِبُونَ ٨٦
[ وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دونیا شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ شه‌ریك و بته‌كان یان په‌رستراوه‌كان ئه‌بینن [ قَالُوا رَبَّنَا هَؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِنْ دُونِكَ ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئێمه‌ كردبوومان به‌ شه‌ریك بۆ تۆ و جگه‌ له‌ تۆ له‌وان ئه‌پاڕاینه‌وه‌و دوعامان له‌وان ئه‌كردو ئه‌وانمان ده‌په‌رست [ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ دێنێته‌ قسه‌ ئه‌گه‌ر بت بن یان هه‌ر شتێكی تر بن [ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (٨٦) ] ئه‌ڵێن: ئێوه‌ درۆ ئه‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی نه‌بوو بۆ ئێمه‌تان كرده‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و تاوانی خۆتان بوو.