[ وَأَلْقَوْا إِلَى اللَّهِ يَوْمَئِذٍ السَّلَمَ ] وه لهو ڕۆژهدا تهسلیم و ملكهچى خوای گهوره دهبن بهڵام سوودی نیه [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٨٧) ] وه ئهوانهی كه ئیفتیرایان ئهكردو درۆیان ههڵئهبهست و شهریكیان بۆ خوا دانا ههمووی ئهفهوتێ و هیچی دیار نامێنێ و فریایان ناكهون.