Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Isra — Ayah 41

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِيَذَّكَّرُواْ وَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا نُفُورٗا ٤١
{لە قورئاندا هەموو شتێك روونكراوەتەوە} [ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَذَا الْقُرْآنِ لِيَذَّكَّرُوا ] وه‌ ئێمه‌ له‌م قورئانه‌دا هه‌موو شتێكمان باس كردووه‌و روونكردۆته‌وه‌و نموونه‌مان هێناوه‌ته‌وه‌و دووباره‌مان كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن [ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًا (٤١) ] به‌ڵام كافران هیچ شتێكیان زیاد ناكات ته‌نها دووركه‌وتنه‌وه‌و ڕاكردن نه‌بێ له‌ حه‌ق.