[ قُلْ لَوْ كَانَ مَعَهُ آلِهَةٌ كَمَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تر هه‌بوایه وه‌كو ئێوه ئه‌ڵێن [ إِذًا لَابْتَغَوْا إِلَى ذِي الْعَرْشِ سَبِيلًا (٤٢) ] ئه‌وه ئه‌و خوایانه‌ی تر ئه‌ڕۆیشتن بۆ لای خوای گه‌وره‌ى خاوه‌ن عه‌رش و ڕێگه‌یان ئه‌گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا زاڵ بن و قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌كو چۆن پاشا‌كان له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ندێكیان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.