Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 15

هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمُنَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ لَّوۡلَا يَأۡتُونَ عَلَيۡهِم بِسُلۡطَٰنِۭ بَيِّنٖۖ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا ١٥
{كاری هاوبەشبڕیاردەران بێ‌ بەڵگەیە} [ هَؤُلَاءِ قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] ئه‌م قه‌ومه‌ی ئێمه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ خوای تریان بۆ خۆیان بڕیار داوه‌ [ لَوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِمْ بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ ] ئه‌ی بۆ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا ناهێنن له‌سه‌ر خوایه‌تی خواكانیان [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا (١٥) ] كێ سته‌مكارتره‌؟ واته‌: هیچ كه‌سێك زاڵمتر نیه‌ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستێ و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌دات (كه‌واته‌: هاوبه‌شبڕیارده‌ران سته‌مكارترین زاڵمن و كه‌س له‌وان سته‌مكارتر نیه‌) .