Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 16

وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأۡوُۥٓاْ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ يَنشُرۡ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَيُهَيِّئۡ لَكُم مِّنۡ أَمۡرِكُم مِّرۡفَقٗا ١٦
[ وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئێوه‌ له‌ بت په‌رستان و خواكانیشیان دووركه‌وتنه‌وه‌ و جیابوونه‌وه‌و [ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ ] ڕۆیشتن و په‌ناتان برد بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ [ يَنْشُرْ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ ] وه‌ په‌روه‌ردگار ڕه‌حمه‌تی خۆیتان بۆ بڵاو ئه‌كاته‌وه‌و به‌فراوانی ئه‌یڕێژێ به‌سه‌رتاندا، (له‌به‌ر خوا چوونه‌ ئه‌شكه‌وتێكى ته‌سكه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ ره‌حمه‌تى فراوانى خۆى رژاند به‌سه‌ریاندا) [ وَيُهَيِّئْ لَكُمْ مِنْ أَمْرِكُمْ مِرْفَقًا (١٦) ] وه‌ كاریشتان ئاسان ئه‌كات (پاشا زۆر به‌دوایاندا گه‌ڕاوه‌ نه‌یدۆزینه‌وه‌و خواى گه‌وره‌ وێڵى كردن، هه‌روه‌كو چۆن كافرانى وێڵ كرد له‌ دۆزینه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌بو به‌كر له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ چونه‌ سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه‌یش) .