[ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَنْ يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَى وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ ] چی ڕێگری له خه‌ڵكی ئه‌كات كاتێك كه هیدایه‌تیان بۆ هات ئیمان بێنن بۆ ئیمان ناهێنن وه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگاریان ناكه‌ن [ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ ] ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه داب و نه‌ریتی ئوممه‌تانی پێشتریان بۆ بێت كه خوای گه‌وره چۆن سزاى داون و له‌ناوی بردوون [ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا (٥٥) ] یاخود له پێشیانه‌وه سزایان بۆ بێت وه به چاوی خۆیان بیبینن، واته: ئیمان ناهێنن تا ئه‌و كاته‌ی كه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات، وه ئوممه‌تانی پێشتریش هه‌روا بوونه .