[ وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌رانی خۆمان نانێرین بۆ لای ئوممه‌تان ئیلا موژده‌ده‌رن به باوه‌ڕداران وه ترسێنه‌رن بۆ كافران [ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ] وه كافرانیش موجاده‌له و ده‌مه‌قاڵێ و گفتوگۆ ئه‌كه‌ن به پووچه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پووچه‌ڵه حه‌قی پێ به‌تاڵ بكه‌نه‌وه و له‌ناوى ببه‌ن [ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنْذِرُوا هُزُوًا (٥٦) ] وه ئایه‌ته‌كانی من كه قورئانی پیرۆزه وه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێیان كراوه هه‌مووی به گاڵته ئه‌زانن و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن .