Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 57

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعۡرَضَ عَنۡهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُۚ إِنَّا جَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۖ وَإِن تَدۡعُهُمۡ إِلَى ٱلۡهُدَىٰ فَلَن يَهۡتَدُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا ٥٧
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا ] وه‌ كێ سته‌مكارتره‌ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ یادی بخرێته‌وه‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاری ئه‌و په‌ندی لێ وه‌رنه‌گرێ و بیری لێ نه‌كاته‌وه‌و پشتی تێ بكات [ وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ] وه‌ له‌بیری بكات چه‌ندێك تاوانی كردووه‌ له‌ كوفرو سه‌رپێچی و ته‌وبه‌ی لێ نه‌كات [ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ ] ئێمه‌ په‌رده‌مان داوه‌ به‌سه‌ر دڵیاندا كه‌ ناتوانن له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ تێ بگه‌ن [ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ] وه‌ گوێشیانمان قورس كردووه‌ كه‌ ناتوانن بیبیستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نین [ وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَى فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا (٥٧) ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ بانگیشیان بكه‌ی بۆ ڕێگای هیدایه‌ت و ڕاستی ئه‌وان هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌ت وه‌رناگرن .