[ وَتِلْكَ الْقُرَى أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ] وه ئه‌و دێیانه‌ی قه‌ومی عادو ثهمودو هاوشێوه‌ی ئه‌وان هه‌موومان له‌ناو بردن كاتێك كه سته‌م و كوفر و سه‌رپێچیان كرد [ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِمْ مَوْعِدًا (٥٩) ] وه كاتی دیاریكراومان دانابوو بۆ له‌ناو بردنیان، ئه‌ى كافرانى قوڕه‌یش ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئه‌وان له‌ناوتان ده‌به‌ین.